“حەسەن مەردانی” و “لوقمان پێشیار”، هاوڵاتیانی بۆکان، بۆ تێپەڕانی سزای بەندکردن دەستگیر و گواسترانەوە بۆ گرتووخانەی شارەکە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “حەسەن مەردانی” و “لۆقمان پێشیار”، هەووڵاتی خەڵکی بۆکان، دەستگیر و برانە گرتووخانەی شارەکە بۆ بڕیاری بەندکردنیان.
“حەسەن مەردانی” و “لۆقمان پێشیار” لە سەرماوەزی ١٤٠٢ لەلایەن لقی ١٠١ دادگەی تاوانی بۆکان بە تۆمەتی “ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە لایەنەکانی دژبەری ڕژێم” هەریەکەیان بە سێ ساڵ بەندکردن سزا دران.
“حەسەن مەردانی”، ٦٥ ساڵ و “لۆقمان پێشیار” ٥٨ ساڵ، لە ١٩ گەلاوێژی ١٤٠٢ بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزەکان لە بۆکان دەستگیر کران.
دواجار لە ١٦ ڕەزبەری ١٤٠٢ بە کەفالەت تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی بۆکان بە کاتی ئازادکران.