“موسا جەلیلیان”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەبێ بوونی چارەنووسێکی دیار هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “موسا جەلیلیان”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەبێ بوونی چارەنووسێکی دیار هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەیە.کە لە […]

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان، تەقینەوەی مین و ڕەقبوونەوە لە سەرما، کوژران و بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری نەوسوود ١٣ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم […]

کۆمەڵێک لە ژنانی شاری سنە، ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان لە بناری چیای ئارێز بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆمەڵێک لە ژنانی کۆمەڵەی شاخەوانی-پێڕەوی شاری سنە بۆ بەرز ڕاگرتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە بناری چیای ئارێز گردبوونەوە و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیان ئەنجامدا. ئەم […]

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان هەروەک لە بە ناو ڕیفڕاندۆمی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٥٨دا، لە بڕیارێکی گشتی و یەکدەنگ “نا”یان بە سەرتاپای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وت، لە تەواوی ئەم ساڵانەشدا لەسەر ئەم یەکدەنگییە و بە شێوەی کردەیی پێداگیریان کردووە و گەلێک جار مەشرووعییەتی ئەم ڕژیمە تاوانکارەیان بردووەتە ژێر پرسیارەوە.هەنووکە و لە دوای […]

ڕۆژنامەی “هەم مەیهەن” چاپی تاران، لە یەکێک لە ژمارەکانی هەفتەی ڕابردوویدا ڕاپۆرتێکی ناخ هەژێنی سەبارەت بە باردۆخی بەساڵاچووان لە ئێران بڵاو کردەوە. ڕاپۆرتەکە سەرەتا ئاماژە بە دیاردەیەکی دڵتەزێن دەکات لەژێر ناوی”بەساڵاچووانی سەر شەقام”. ئەوان ئەو پیرەژن و پیرەپیاوانەن کە هاوشێوەی “منداڵانی سەر شەقام” لەسەر شەقامەکان بەجێدەهێڵرێن. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە: […]

ناسر عەلیپوور، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ناسر عەلیپوور لە زیندانی شاری بۆکان ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەن لە زیندانی […]

“حەسەن مەردانی” و “لوقمان پێشیار”، هاوڵاتیانی بۆکان، بۆ تێپەڕانی سزای بەندکردن دەستگیر و گواسترانەوە بۆ گرتووخانەی شارەکە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە  ١٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “حەسەن مەردانی” و “لۆقمان پێشیار”، هەووڵاتی خەڵکی بۆکان، دەستگیر و برانە گرتووخانەی شارەکە بۆ بڕیاری بەندکردنیان. “حەسەن مەردانی” و “لۆقمان پێشیار” لە سەرماوەزی ١٤٠٢ لەلایەن لقی […]

مەتین حەسەنی، خەڵکی شاری بۆکان و یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونیدا، تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەتین حەسەنی، خەڵکی شاری بۆکان و یەکێک لە بریندار بووانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونیدا، […]

هەژار ئەحمەدی ئازەر ناسراو بە “هەژار شاماتی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی جومعە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “هەژار ئەحمەدی ئازەر” هاووڵاتی تەمەن ٥٢ ساڵ، لە گوندی “ناچیت”ی سەر بە شاری بۆکان، و […]

ناسر عەلیپوور و ڕێبوار کوهگەرد، هاووڵاتیانی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواستراونەتەوە بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کران. ناسنامەکەیان ناسر عەلیپوور و ڕێبوار کوهگەرد، هاووڵاتییانی شاری بۆکان ڕاگریاندراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم هاووڵاتیانه […]