بۆکان؛ مەحکوومکردنی هاوڵاتیەک بە ٥ ساڵ زیندان

مەهدی مەجیدی، هاوڵاتی ٢٥ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای لقی ٢ شاری بۆکان، مەهدی مەجیدی هاوڵاتی ٢٥ ساڵ تەمەنی خەڵکی ئەم شارە، بە تۆمەتی «پاراستنی ئیسرائیل» بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری، بە تۆمەتی «تەبلیغ دژی ڕژیم» بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی «سوکایەتی بە ڕێبەری» بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و بە گشتی بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بە جێبەجێکردنی مادەی ١٣٤ یاسای سزادانی ئیسلامی، سزادانی توند واتە حوکمی ٣ ساڵ زیندان بە تایبەت بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

مەهدی مەجیدی ڕۆژی دووشەمە ١٥ خەزەڵوەری ١٤٠٢، لە درێژەی کوشتنی حکومەتی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابووەوە.

لەکۆتاییدا پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەری و کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی بۆکان گوازرایەوە و پاش ٣ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

خوڕەماوا؛ گیان لەدەستدانی خوێندکارێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە گرگر

ج مه 24 , 2024
سیاوەش بیرانوەند، خوێندکاری ١٢ ساڵەی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە گرگر لە کاتی تێپەڕبوون لە ڕووبار گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٥ خاکەلێوەی ١٤٠٣، خوێندکارێکی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە ناوچەی عەشایەری گەرمیشان ماژین، کە لە ڕێگەی گرگر ویستی لە ڕووبار بپەڕێتەوە، بەهۆی پچڕانی تەناف کەوتە نێو […]

You May Like