ئەفشین ئیبراهیمی، هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد، پاش بانگهێشتی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ ڕەزبەری ١٤٠٤، ئەفشین ئیبراهیمی، هاوڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی ڕەسوڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەفشین ئیبراهیمی لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بانگهێشتکرا و پاش ئامادەبوونی لەم ناوەندە، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
سەرچاوەکانی ئاگادار دەڵێن هێزەکانی ڕژیم پاش دەستبەسەرکران، دەستیان بەسەر تەلەفۆنی ناوبراو و هەژمارەکانی تایبەتی ناوبراویان لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی گرتووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەفشین ئیبراهیمی نادیارە.

