بۆکان؛ ١٥ مانگ بێ ئاگایی لە چارەنووسی “عوسمان مامە”

سەرەڕای ئەوەی کە ١٥ مانگ بەسەر ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی “عوسمان مامە” تێپەڕیوە، بەڵام هیچ هەواڵێک لەبارەی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی بۆکان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، “عوسمان مامە”، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکانیان ڕفاندووە و تا ئێستاش زیاتر لە ١٥ مانگ تێپەڕیوە، هیچ زانیارییرک دەربارەی چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژن و منداڵی ئەم هاووڵاتییە چەند جارێک بە بەدواداچون لە دامەزراوە ئەمنیەتییە جۆراوجۆرەکانی ڕژیم بە دوای چارەنووسی ناوبراودا گەڕاون، بەڵام هەرجارە بەدواداچوونەکانیان بێ ئاکام بووە.

“عوسمان مامە” پێش بێسەروشوێنی و دەستبەسەرکردنی، وەک کرێکارێک لە کارگەی بەخێوکردنی مریشک لە شاری دوکان لە هەرێمی کوردستان کاری کردووە و موچەکەی تاکە سەرچاوەی بژێوی خێزانەکەی بووە و ئەمەش بووەتە هۆی فشاری ئابووری لەسەر خێزانەکەی.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سیامەک ستوودە کۆچی دوایی کرد

ش فوریه 17 , 2024
ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ “سیامک ستوودە” نووسەر و چالاکی سیاسی چەپ، لە شاری تۆرۆنتۆی کانادا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “سیامەک ستوودە” زیاتر لە ٥٠ ساڵ لە دژی دوو ڕژیمی دیکتاتۆری شا و کۆماری ئیسلامی خەباتی کرد.لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەی، کاتێک هێشتا ڕەخنە لە ئایین تابو […]

You May Like