بانە؛ برینداربوونی لاوێکی کۆلبەر لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

بارزان عوسمانی، کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، بارزان عوسمانی، لاوێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە لاوە بە گوللەی ساچمەیی کراوەتە ئامانج و “سەر” و “مل” و “شانی” بریندار بووە.
ناوبراو بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە و چارەسەری بۆ کراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆڵبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆڵبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆڵبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی نوامبر 19 , 2023
“دیاکۆ ڕەمەزانی” کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەسەختی بریندار بوو.بەپێی ئەم ڕاپۆرته ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “دیاکۆ ڕەمەزانی”، ٢٥ ساڵ، خەڵکی […]

You May Like