سیامەک ستوودە کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ “سیامک ستوودە” نووسەر و چالاکی سیاسی چەپ، لە شاری تۆرۆنتۆی کانادا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “سیامەک ستوودە” زیاتر لە ٥٠ ساڵ لە دژی دوو ڕژیمی دیکتاتۆری شا و کۆماری ئیسلامی خەباتی کرد.
لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەی، کاتێک هێشتا ڕەخنە لە ئایین تابو بوو، “گۆڤاری ڕۆشنگەر” ی لە تۆرۆنتۆ دامەزراند و چەند ساڵێکیش بە ئاشکراکردنی خورافاتەکانی ناو ئایین خەریک بوون.

جگە لەوەی سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆشنگەر بووە، چەندین کتێب و وتاریشی لە دژی دوو دەسەڵاتی دیکتاتۆری شا و کۆماری ئیسلامی نووسی و ئەنجام داوە.

لە کتێبەکانی دەتوانین بە “باسی تیرۆریسمی ئیسلامی” و “ژن و سێکس لە مێژوودا” و “مێژووی نەگێڕدراوی ئیسلام” ئاماژە بکەین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ

ش فوریه 17 , 2024
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری “حاجی عۆمەران”ی پیرانشار دوو کۆلبەر بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری “حاجی عمران” لە پیرانشار، تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]

You May Like