بۆکان؛ کۆچی دوایی دایکی زیندانی سیاسی شۆڕشی ژینا

«خانم وەلی زادە» دایکی زیندانی سیاسی شۆڕشی ژینا «جەلیل مەولودی» لە بۆکان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣، «خانم وەلی زادە» دایکی زیندانی سیاسی شۆڕشی ژینا «جەلیل مەولودی» لە شاری بۆکان لە کاتێکدا کۆچی دوایی کرد کە زیاتر لە ساڵێکە کوڕەکەی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ڕژیم دەستبەسەرکراوە.

«جەلیل مەولودی» خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی ٢٩ خاکەلێوەی ١٤٠٢، بەبێ بڕیاری دادگە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری بۆکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تائێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە زانیاری ورد بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکردنی خالید ئەحمەدی ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان و چالاکی ژینگە

د آوریل 29 , 2024
بەرەبەیانی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣، خالید ئەحمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاژێر ٣ بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣ هێرشیان کردە سەر ماڵی خالید ئەحمەدی و بەبێ بەڵگەی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەرکرد.دەستبەسەرکردنی ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لە کاتێکدایە […]

You May Like