سەقز؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووریی بەستامی شاری سەقز، کۆلبەرێک کوژرا

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، پاسەوانانی سنووریی ڕژیم لە سنووریی بەستام لە شاری سەقز تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “مەنسوور محەممەدنژاد” خەڵکی گوندی “جنیان”ی سەر بە شاری سەقز کوژرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته و ئەو گرته ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە تەرمی ئەم کۆڵبەرە دوای چەند کاتژمێر هەوڵدان بەهۆی بەفر بارینی زۆر و گیرانی ڕێگاکان سەرەنجام گەڕێندرایەوە شاری سەقز.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی ژانویه 28 , 2024
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە سنووری هەنگەژاڵ – بانە، منداڵێکی کۆڵبەر بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری هەنگەژاڵ – بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد، لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵەی کۆڵبەر، بە ناسنامەی “کارۆ” خەڵکی شاری سەقز، برینداربوو. […]

You May Like