نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی
لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا، خەڵکی دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە گەرمی هەوا هۆکاری دروستبوونی ناسیۆنالیزمی سپی پێستە، کە پێشتر بوونی نەبووە. سەرهەڵدانەوەی فاشیست، پەیوەندیدار بە هەواوە، لە ئێستادا نیشانەکانی دەردەکەون هاوشێوەی قەیرانی هەوا بێ هاوتایە. سەرهەڵدانی فاشیزم لە سەرەتا و نێوەندی سەدەی بیستەم هۆکارەکەی دەگەڕایەوە بۆ هەرەسی ئابوری و ژینگەیی بە بەراورد لەگەڵ کارەساتی ئێمە لە داهاتوو زۆر بچوکترە. ئەم هەڵاوسانەی فاشیزم کاردانەوەیەکی نەژادی یان پێویستی مرۆڤایەتی نییە لە دژی قەیرانەکان، بەڵکو بەرهەمی داگیرکارییە و ئەویش بەرهەمی لاوەکی سەرمایەدارییە کە بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی زۆربەی جیهان.
لە کتێبەکانی: بەرەبەیانی ئەپۆکلیپس و ڕیشەکانی کۆیلایەتی و باڵادەستی سپی پێست و داگیرکاری نیشتەجێ و سەرمایەداری بە درێژایی سەدەی شازدەهەم جێڕاڵد هۆرن دەڵێت کە چۆن دڕندەیی پشت فاشیزم لە سەرەتای سەرهەڵدانی داگیرکارییەوە هەبووە و دەڵێت کە چۆن ئەم کارەساتەی ئێستامان سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتە. هەروەک هۆرن لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت کە چەندین هۆکاری جیاواز هەیە کە پاڵپشتی ئەوروپییە ئیمپریالیستەکان بووە بۆ دەستپێکردنی ئەم پرۆسە کارەساتییە (داگیرکاری)، کە بڵندخوازی کریستیانە ئیمپریاڵەکان نمونەیەکی دیارە.
هەروەک هۆرن دەڵێت:
کاتێک دەڕوانینە خاچگەرایان، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی یازدەهەم، تێدەگەین لە سەرەتاوە چەندەین پرۆژەی پان ئەوروپی هەبوون، کە ژمارەیەکی زۆری مەسیحییانی کۆدەکردەوە و دەبران بۆ ئەو شوێنەی کە خۆیان پێی دەڵێن خاکی پیرۆز بۆ دەرکردنی موسڵمانان. بێگومان کۆیلایەتی لەو سەردەمەدا دیاردە بووە و نەک بە تەنیا بەکۆیلەکردنی ئەفریقییەکان بەڵکو ئەوروپییەکانیش بەهەمان شێوە. کەواتە من دەڵێم خاچگەرایان ڕەگێکی نەک تەنیا کۆیلایەتی بەڵکو پان ئەوروپین کە دواتر ئەم هزرە دەبێتە بەشێک لە بیرکردنەوەی سپی پێستان.
پێشنیار دەکەم کە چاوێک بە نیمچە دورگەی ئایبێریایا بخشێنینەوە کە موسڵمانان بەڕێوەبەرێتی ئیسپانیایان دەکرد لە سەردەمێک کە پێی دەگوترا سەردەمی کریستیانان لە ساڵی ۷۱۱ لە سەردەمی لەدایکبوونی مەسیح تا بە فەرمی لە ساڵی 1492 دەسەڵاتیان لێوەرگیرا و لە ساڵی 1609 بە تەواوی دەرکران لەوێ. ململانێی نێوان موسڵمانان و کریستیانان لە ئیسپانیا، بە تێڕوانینم سەرەتایەکە بۆ دروستبوونی ڕەگەزگەرایی سپی پێست جگە لە گەورەکردنی هەژموونی ئیسپانیا تا دەریای ئەتلانتیک. بەدڵنیاییەوە ئەوەی بەسەر موسڵماناندا دێت لەساڵی 1500 لە نیمچە دورگەی ئایبێریا (وڵاتانی ئیسپانیا و پرتوگالی ئێستا) دەگرێتەوە، هاوشێوەیە لەگەڵ ئەوەی بەسەر خەڵکانی ڕەسەنی ئەمریکا و ئەفریقادا دێت، بە کۆیلەکردنیان. لەهەردوو حاڵەتدا ڕەگەزگەرایی سپی پێست بزوێنەری ئەم پرۆسە نامرۆڤانەیەیە. کارەساتی هەوا، کە بکەری سەرەکی ئیمپریالیستی ئەمریکایە، (هێزی سەربازی ئەمریکا کە بە گەورەترین سەرچاوەی دەردانی گازی زیانبەخش (گرین هاوس گاس) دادەنرێت لە جیهاندا، ئەمە نوێترین هەنگاوە لەم کەمپینەدا بۆ زیاتر کەڵەکەی سەرمایە و تاڵانی سەرمایەی وڵاتانی داگیرکراو. هەروەک چۆن ئەوروپا هەرگیز نەیدەتوانی جیهان داگیر بکات ئەگەر لە ڕێگەی کۆکوژکردنی خەڵکانی ڕەسەنی هەردوو ئەمریکاوە نەبوایە، بۆیە بکەرانی داگیرکاری لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ناتوانن پێگەی خۆیان لە جیهانی پاش هەرەسی هەوا بپارێزن بەبێ کەمپینێک بۆ چەوساندنەوە و لەناوبردنی خەڵکی وڵاتانی داگیرکراو.
لە ڕێگەی دروستکردنی کەمپی چاودێری بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە وڵاتانی خۆیان لە باشوری گۆی زەوی بەجێدێڵن بەهۆی کاریگەری وێرانکەری گۆڕانی هەواوە, کە بەڕێوەبەرێتی کۆچ و سەپاندنی گومرگ بەرپرسە. بە واتای بێبەشی ئەفریقییەکان و کۆمەڵگە بچوکەکان لە سەرچاوەی پێویست لە ڕودانی کارەساتی لەناکاودا، هەروەک ئەوەی حکومەتی ئەمریکا بەدرێژایی کۆرۆنا و هەتاکو ئێستاش بەردەوامە. پێویستیان بە زیادکرنی پۆلیسی وڵاتانی داگیرکراوە و هێزی پاراسەربازی فاشیست کە لە کیشوەری ئەمریکادا بە جیاواز هەن. بۆ نمونە، هێزی مردنی کۆڵۆمبیا کە وەشانێکی پێشکەوتووی هێزی کوڕانی پڕشانازین, سێ پێشناوەندان و هێزی سپی پێستی باڵاخوازی دیکە لە گەشەدان لە وڵاتانی یەکگرتووی ئەمریکا.
کاتێک کارەساتی هەوا لەگەڵ قەیرانی قوڵی ئیمپریاڵی و ئابوری یەکدەگرن و هۆکاری زیاتر قوڵکردنی دژیەکی داگیرکاری کە چاوەڕوان نەکراوە، ئەم هێزە پاراسەربازیە دەسەڵاتیان پێ دەدرێت بۆ کۆکوژی خەڵکی وڵاتانی داگیرکراو و لەناوبردنی چالاکوانانی سیاسی. پۆلیس، تا ئەو کاتە دەسەڵاتێکی سەربازی زیاتریان دەبێت بە بەراورد لە ئێستا، پانتاییەکی زۆریان دەبێت بۆ بوونە بەشێک لە مردن و بەردەوامی بە ڕۆشنگەری توندوتیژی و پێشێلی مافەکانی مرۆڤ کە دڕندەییان بگاتە ئاستی پۆلیسی کۆڵۆمبیا. لە کۆڵۆمبیا چالاکوانانی مافی مرۆڤ، کارمەندانی تەندروستی، میدیاکاران دەکرێنە ئامانج لەلایەن ئەم کەمپەینە نامرۆڤانەیە بۆ لەناوبردنیان. چەکدارانی بەکرێگیراوی دەرەکی بەکاردێنن و هاوکاری هێزەکانی کۆڵۆمبیا دەکەن لەم کەمپەینە. هێزی ڕاهێنراوی بەکرێگیراوی دەرەکی نێردراون بۆ مینیاپۆلیس لە ئەمریکا بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەرانی (ژیانی ڕەش پێستەکان گرنگە)، ئەم کەمپەینە کوشندەیە شارەکانی دیکە دەگرێتەوە. ئەم کارە نامرۆڤانە پاساوی بۆ دەهێنرێت لەلایەن تیۆری پیلانگێڕی هێزی ڕاستڕەو، کە هاوتایە لەگەڵ ئەو پاساوانەی کە دەسەڵاتدارانی کۆڵۆمبیا دێنن بۆ کارانیان، ئەو خۆپیشاندانە شەقامییانەی کە بەم دواییە وڵاتی گرتۆتەوە ڕێکخراوە و ڕابەرایەتی دەکرێت لەلایەن هێزی دەرەکی. ئەم تیۆرییە پیلانگێڕییانە یەکدەگرن لەگەڵ تیۆری نوێی دیکە کە بەرجەستەی تاریکی ترسی داگیرکارییە. دەسەڵاتداران ئەم ترسە بڵاودەکەن کە گوایە خەڵکانی وڵاتانی داگیرکراو ژیانی خەڵکی ناهێڵن لەم قەیرانە سەختە هەوایی و ژینگەییەدا.
وەک چۆن هیتلەر ئەڵمانییەکانی کۆکردەوە بۆ شەڕ و کۆکوژی بە هۆکاری کە نەژادی ئاریایی دەبێت فراوانخوازی بکات لە ئەوروپا و ئاسیادا، ئەم فراوانخوازییە زەوی و پارەی زیاتر دێنێت بۆ پەرەپێدانی نەتەوەکەیان، داگیرکەرانی ئەمریکا داگیرکارییان بە یاسایی کردووە بە بڵاوکردنەوەی هەمان پەیامی ڕەگەزگەرایی بە ناوی دیاریکردنی چارەنووس. وەک (لێبێنسراوم) ئەو وشەیەی کە هیتلەر بەکاری هێنا بە واتای ”پێویستی گرنگ بۆ داگیرکاری” دێت. بانگەوازی دیاریکردنی چارەنووس کە هیتلەر کردی، بانگەوازە بۆ کۆکوژی نەتەوە و کەمە نەتەوانەی کە ڕێگرن لەبەردەم پێشکەوتنی نەتەوە داگیرکەراندا. بۆ نازییەکان ئەم نەتەوانە کە جووەکان، ڕۆمانەکان و سلاڤەکانن. بۆ ئەمریکییەکان ئەم نەتەوانە کە خەڵکی ڕەسەنی وڵاتان و ئەفریقییەکانن. خەڵکانی ڕەسەن پێویستە ژمارەیان کەم بکرێتەوە بۆ لەناوبردنیان بۆ جڵەوی خاکەکەیان و ئەفریقییەکان دەبێت بترسێنرێن و سەرکوت بکرێن تا نەتوانن مافی دارایی خۆیان هەبێت لە پشتگیری دووبارە ئاوەدانی ئەو وڵاتانەی کاریان تێدا دەکردن وەکو کۆیلە بۆ ماوەی چەندین سەدە بێ مووچە.
کاتێک کە قەیرانی هەوا خراپ دەبێت کە کارەبای وڵات تێکدەچێت و هێزی سەربازی دەهێنرێت بۆ جڵەوی شارە گەورەکان، بانگەوازی مۆدێرن هاوشێوەی بانگەوازی هیتلەر ڕادەگەیەنرێت بۆ کۆکردنەوە و هەبوونی پشتیوانی خەڵک بۆ کۆکوژی قوربانیانی داگیرکاری. جگە لە ترسی پۆلیس و نیوەسەربازی، هێزی سەربازی وڵاتیش بەشدارە لەم کەمپەینە نامرۆڤانەدا، وەک چۆن ئامادەکاری بۆ دەکرێت لەلایەن جۆ بایدن (سەرۆکی ئێستای ئەمریکا) کە پەیڕەوی هەمان پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات بە دانانی هێزی سەربازی سنوری باشوری وڵات. دیواری سەر سنور بە پەرژینی سەربازی و چاودێری توندی دیجیتاڵی، کە مەترسی زیادبوونی کوشندەیە بۆ کۆچبەرانی ڕەسەنی باشور کە ناچار دەکرێن هاتوچۆ لەم سنورانەدا بکەن، دەگۆڕێت بۆ دیواری تەقە هاوشێوەی لە غەزە هەیە.
بەڕێوەبەرێتی کۆچ و سەپاندنی گومرگی ئەمریکا (ئای سی ئی) بە دەستگیری ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی ئەسمەری ئەمریکی، کۆچبەری نێوخۆیی، چالاکوان و میدیاکاران کە پێشتریش بە فشاری بەڕێوەبەرێتی بووە. بۆ ڕێگەدان بەم کارە، هەڵکوتانی سەربازی سەردەمی ترامپ (سەرۆکی پێشووی ئەمریکا) دەستپێدەکاتەوە بەڵام زۆرتر لە پێشتر. وەکو کۆمپانیاکانی سەربازی تایبەت و کۆمپانیاکانی خاوەن گرتگە کە چەندین کەمپی چاودێرییان دروست کردووە بۆ بەڕێوەبەرێتی ”ئای سی ئی” ئەمریکا کە پارەی زۆریان دەبێت لەم قەیرانەی کە داگیرکاری تووشی بووە. کۆمپانیاکانی دەرهێنان هەوڵ دەدەن بۆ تاڵانی زەوی زیاتر، لەم ساڵانەدا کە ئاسانکاری بۆکراوە لەلایەن کارگێڕی بایدن. کۆتا قۆناغی داگیرکاری کە مێژووەکەی پێنج سەدە پێش ئێستایە بەمشێوەیە. ڕۆژی ڕەش کە تێدا داگیرکاری و پشتگیریکەرانی ئامادەن بۆ ڕێگری کارەساتی وێرانبوونی هەسارەی زەوی، وێرانبوونێک کە بکەرەکەی خودی سیستەمی ئیمپریاڵییە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی. ئەگەر ئەوان (داگیرکەران) بتوانن بەبێ سزا ڕزگاریان بێت لە کەمپینی لەناوبردنی ۹ مرۆڤ لە ۱۰ مرۆڤی خەڵکی ڕەسەن لەم کیشوەرەدا دەژین بەبێ پێدانی قەرەبوو بەرامبەر بە سەدە و نیوێک کۆیلایەتی دوای ئەوەی کە دەگوترا ئازاد کراون، ئایا بەبێ سزا ئەم کارە دەکەن؟