پیرانشار؛ گواستنەوەی شۆڕش ئیبراهیمی بۆ زیندانی نەغەدە

شۆڕش ئیبراهیمی، هاووڵاتی شاری پیرانشار، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شۆڕش ئیبراهیمی هاووڵاتی شاری پیرانشار لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەگەڵ کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە، ئیبراهیمی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بۆ زیندانی نەغەدە گوازراوەتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢، شۆڕش ئیبراهیمی، هاووڵاتی گوندی “گرگۆڵ سێفالی” سەر بە قەزاکانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەیان لە جادەی پسوە لە شاری مەهاباد پشکنی.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەسبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج آگوست 11 , 2023
لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی، دوو هاووڵاتی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نیوەشەوی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی شاری بۆکان بە ناوەکانی لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

You May Like