بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و لێدانی هێزەکانی هەنگی مەرزی

شەوی دووشەممە ١٥ ڕەزبەری١٤٠٢، «سەمیع خەلیلی» کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە بەسەختی برینداربوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکرد کە لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆریان برینداربوون.

ناسناوی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان کە بۆ کۆڵبەرنیوز ئاشکرا بوە، سەمیع خەلیلی و خەڵکی سەردەشتە.
سەمیع خەلیلی بە بێ ئاگاداری و لە مەودای ٢متریەوە لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە تەقەی لێکرا و لە ئاکامدا (سنگ و پا)ی بەسەختی برینداربوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکە هێزەکانی هەنگی مەرزی لە دوای بریمدارکردنی ئەو کۆڵبەرە،بە قۆناغی چەک ئەشکەنجە و ئازاریان داوە.
شایانی باسە کە ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکانی ڕاگوێزی ناوەندە دەرمانیەکان کراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ برینداربوونی دۆ کۆڵبەر لە نەواری مەرزی بانە و سەردەشت

ج نوامبر 10 , 2023
کەیوان ئیسماعیل پوور کۆڵبەری٢٣ساڵ تەمەنی خەڵکی سەردەشت و بەرزان (ناسناو نادیار)کۆڵبەری خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی سەردەشت و سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوون. بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری١٤٠٢، کەیوان ئیسماعیل پوور کۆڵبەری٢٣ ساڵ تەمەنی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی […]

You May Like