ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی 500 كه‌س له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزی باكووری كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی 500 كه‌س له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزی باكووری كوردستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی توركیا، لەماوەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان، زیاتر لە 488 کەس لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، کە 173 کەسیان منداڵن.

لە باکووری کوردستان و تورکیا جەژنی نەورۆز بە دروشمی “کات کاتی سەرکەوتنە” لە 50 شار و شارۆچکە پیرۆزکرا، تەنها لە ئامەد نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆزدا کردبوو.لە “ئامەد” زیاتر لە 300 کەس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، کە 15یان منداڵن، لە شارەکانی “ئایدین“، “قوونیه“، “مێردین“، “شرناخ“، “ئەدەنە“، “ئیستانبوول“، “تەکیرداغ“، “گەبزە“، “وان“، “ئاگری” و “گەڤەر“یش به‌ دەیان کەسی دیكه‌ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

به‌ڕده‌وامی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی كوردستان

ج مارس 25 , 2022
به‌ڕده‌وامی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی ڕابردوو له‌ گوندی هه‌شه‌مێزی سه‌ر به‌ شاری سنه‌، گوندی “میراوی” سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و گوندی مارئاوی سه‌ر به‌ شاری كامیاران ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌وڕۆز به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌ چوو. سه‌ره‌ڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی […]

You May Like