کوردستان؛ دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سنە و دێگولان

ئارسەلان پووریا هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە و محەمەد محەمەدی هاووڵاتی خەڵکی شاری دێگولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئەرسەلان پووریا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی گوندی “قار” سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرته تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە لەدوای دەستگیرکردنەوه لەبەردەستدا نییە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، محەممەد محەممەدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بولبولان ئاوا، سەر بە شاری دێگولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیرکردووە. تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازاد بوونی سەباح ساڵحی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەن.

چ سپتامبر 27 , 2023
سەباح ساڵحی، خەڵکی ئاوایی “حەسەن ئاوا”ی سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سەباح ساڵحی، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی “حەسەن ئاوا”ی سەربە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنیی تا کۆتایی پرۆسەی […]

You May Like