دێولان؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان، پاش بانگهێشتی “مەهیار کەرەمی” ناوبراویان دەستبەسەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک بە ناسنامەی “مەهیار کەرەمی” خەڵکی گوندی قروچای ئەم شارە بانگهێشت و دەستبەسەرکردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا لە هۆکاری بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی خێزان و خزمەکانی ناوبراو بێ ئەنجام بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پچڕانی بەردەوامی کارەبا، نیشانەیەکی دیکەی ناکارامەیی ڕژیمی دەسەڵاتداری ئێران

ش جولای 20 , 2024
هاوکات لەگەڵ هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، زۆرێک لە شارەکانی ئێران لەگەڵ کێشەی پچڕانی بەربڵاوی کارەبا بەرەوڕوو بوونەتەوە و پچڕانی کارەبا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران هەروا بەردەوامە. ئەگەرچی بڕیار بوو لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە بڕینی کارەبا بەپێی خشتەیەکی پێشوەختە دیاریکراو ڕووبدات بۆ ئەوەی خەڵک خۆیان ئامادە بکەن بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ […]

You May Like