میراوا؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک

چەند کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی “وەزێنە”ی میراوای (سەردەشت) تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بوون و کۆڵبەرێکیش گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، چەند کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی “دەشتی وەزێنە”ی میراوای (سەردەشت) چەند کۆلڵەرێک کەوتنە خوارەوە و بەوهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئەبوبەکر ماخوزی” خەڵکی میراوا کوژرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامە و بارودۆخی کۆڵبەرە بریندارەکانی دیکەی ئەم ڕووداوە بەردەست نییە.

جێگای ئاماژەیە کە لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا دوێنێ پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لانیکەم پێنج کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری تەتە کوژراو و بریندار بوون.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

ش مارس 30 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لە “پشتی”دا بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “جەماڵ […]

You May Like