بڵاوکراوەی ژمارەی ١١

کرێکاران، گەلی ئازادیخواز!

بەرەبەیانی دووشەممە ٢٣ ڕێبەندان، زانیمان کە عوسمان ئیسماعیلی لە زیندانی ناوەندی سەقز بۆ شاری سنە گوازراوەتەوە. دوای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی؛  یەکێک لە بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی سەقز ڕایگەیاند بەمەبەستی پشکنین و چارەسەر بۆ پزیشکی دادی سنە گوازراوەتەوە.  گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ سنە بە نهێنی ئەنجام دراوە و تا ئێستا بنەماڵەکەی و کومیتەی بەرگری نازانن چۆن گواستراوەتەوە و لە کوێ ڕاگیراوە، ئایا بڕیارە لە یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی سنە چارەسەر وەربگرێت؟ یان تەنها بۆ پشکنین گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری سنە.
ئەندامانی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی وێڕای ئەوەی باری تەندروستی ناوبراو بە جدی دەزانن؛ نهێنی کاری ناوەندە ئەمنیەکان دەربارەی گواستنەوەی بۆ سنە و بێئاگایی بنەماڵەکەی لە پڕۆسەی چارەسەری ناوبراو بە تێنەگەیشتن دەزانێت و ئێمە پێمان وایە کە بنەماڵەی ناوبراو دەبێ بە تەواوی ئاگاداری هەنگاو بە هەنگاوی چارەسەرەکەی بن.
کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی
ڕێبەندانی ١٤٠٢
وتەبێژی لیژنەکە: یەدوڵڵا سەمەدی
٠٠٩٨٩١٨٥٠٢٨٥٦٣

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ ڕاپۆرتێک دەربارەی دوایین دۆخی چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی لە زیندان

س فوریه 13 , 2024
عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری ناسراوی کوردستان کە لە زیندانی سەقز سزاکەی بەسەر دەبات، بەهۆی بێبەرپرسیاری بەرپرسان لە چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری ناسراوی کوردستان لە زیندانی سەقز سزاکەی بەسەر دەبات، بە بێبەرپرسی بەرپرسان لە چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، عوسمان ئیسماعیلی لەم […]

You May Like