دەستبەسەرکرانی ٥ کەس لە شارەکانی کوردستان

لانی کەم چوار کەسی دانیشتووی شاری شنۆ بە ناوەکانی “ئیبراهیم عەزیزی، موحسین عەزیزی، بەهمەن مەحموودی ئازەر و یەعقووب مەحموودی ئازەر“، ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چوار کەسە و پاش دەستبەسەر کردنیان، ماڵەکانیشیانیان بە وردی پشكنیون. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەو چوار کەسە لەبەردەستدا نییە. بەپێی هەواڵێکی دیکە “ئەحمەد ڕەزا حائێری” بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری ئیلام، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕاپۆرتی ٦ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٢ کۆڵبەر نیوز

ج جولای 1 , 2022
ڕاپۆرتی ٦ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٢ کۆڵبەر نیوز بە پێی ئامارە کۆکراوەکانیکۆڵبەر نیوز، لە ٦ مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا ١٤٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێ بە هۆکارگەلێک وەک تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکان کۆماری ئیسلامی، ڕنوو و سەرمابردوویی، کەوتنەخوارەوە لە شاخەکان، چوونە سەر مین و چەندین هۆکاری […]

You May Like