مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە دۆخی ستار کیانی

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانی ستار کیانی، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاش تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ستار کیانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ناوبراو نیگەرانییەکانی خێزانەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، دەزگا ئەمنییەکان خۆیان لە پێدانی هەر وەڵامێک بە تایبەتی لە دۆخی ناوبراو، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی ناوبراو دووردەگرن.

“ستار کیانی” هاووڵاتیی گوندی «تازاوا سۆفی بلە»ی سەربە سەرشێوی شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، و شوێنی مانەوە و تۆمەتەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

د مه 6 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی یەکشەممە ١٦ی گوڵانی١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت.ناسناوی ئەم کۆڵبەرە «عەتا ڕۆستەم پوور» ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز بە […]

You May Like