دەستەی سەرپێچیەکانی پارێزگای کوردستان حوکمی دوورخرانەوەی سومەیە ئەختەرشوماری دەرکرد

“سومەیە ئەختەرشومار” بەڕێوەبەری یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان لەلایەن دەستەی سەرپێچیەکانی ئیدارەی کارمەندانی پارێزگای کوردستان لە کارەکەی دەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە گێڕانەوە لە شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، ئیدارەی پەروەردەی مەریوان لە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە پەیامێک بۆ دەستەی سەرپێچیەکانی ئیدارەی کارمەندانی پارێزگای کوردستان خاتوو “سومەیە ئەختەرشومار” بە «بڵاوکردنەوەی بابەتی سوکایەتی و نووسینی هەواڵی ناڕاست لە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئەندامێتی چالاک لە کاناڵە نایاسایەکانی سنفی مامۆستایان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دانانی بابەتی هاندەر لە کاناڵی سنفی مامۆستایانی مەریوان و سەوڵاوا و فەرهەنگیانی ئێران، داڕشتنی پرسیاری تاقیکردنەوەی وانەی زمانی ئینگلیزی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزاییان «ناوهێنانی ناڕەزاییان لە بڵاوکردنەوەی بابەت و پرسیاری زمان» و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، پشتیوانیکردن لە حیزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بڵاوکردنەوەی وێنەی بێ حیجابی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پشتیوانیکردن لە شیعری جیاکاری، بڵاوکردنەوەی وێنەی بێ حیجابی خوێندکاران و بڵاوکردنەوەی شیعری کلتورشکێنەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بڵاوکردنەوەی وێنەی کوڕەکەی بە جلوبەرگی حیزبە کوردییەکان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە دروشمەکانی ئەم حیزبانە و ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی بابەت لە کاناڵی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران» تاوانبار کراوە.

دەستەی سەرپێچی ئیدارەی کارمەندانی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە نامەی ئیدارەی پەروەردەی مەریوان فەرمانی دەرکردن و دوورخرانەوەی ئەم مامۆستا کوردەیان لە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ دەرکردووە.

سومەیە ئەختەرشومار، مامۆستای زمانی ئینگلیسی، خاوەنی ١٧ ساڵ ئەزموونی کاری لە فێربوون و پەروەردەیە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بڕیاری دادگای لاهه: سەرکەوتنێکی ئەخلاقی و سیاسی

د مه 27 , 2024
کەریم خان، دادستانی باڵای دادگای تاوانەکانی لاهه، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گوڵان بەرامبەر بە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤، خوازیاری دەستگیرکردنی یاسایی نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیری ئیسرائیل، یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل و هەروەها سێ بەرپرسی سەرەکی ڕێکخراوی ئیسلامیی حەماس (یەحیا سنوار و محەممەد زەیف و ئیسماعیل هەنیە بوو). بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی، لە وەڵامی داواکارییەکەی […]

You May Like