کرماشان: گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکەی

عەتا حسێنی کۆڵبەری خەڵکی پاوە، دوای ٩ ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مردن بەهۆی سەختی برینەکاکنییەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەمە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، «عەتا حسێنی» کۆڵبەری ٣٢ ساڵە خەڵکی ئاوایی «بلەبزان» بەهۆی سەختی برینەکەی، دوای ٩ ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگدا لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گیانی لە دەست دا.
پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، عەتا حسێنی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تووشی وەستانی مێشک بوو، ناوبراو لە چوارشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود کە سنگی پێکابوو بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو دوای وەستانی مێشکی لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گوازرابووەوە. عەتا حسێنی خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان: کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر لە ٢ حەوتووی ڕابردوودا

ش مارس 16 , 2024
لە دوو حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ١١ بۆ ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆ، لێدان، کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، ڕووداوی هاتوچۆ، ڕاونان و تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون. بەپێی هەواڵەکە، لە […]

You May Like