پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی سێیەم کۆڵبەری بریندار لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، “فازڵ مەلەکی” لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە بە هۆی تەقەکردن، لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیمەوە لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری نەوسوود دەستیان بە تەقەکردن، لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆ و کۆڵبەرێکی دیکەش بەهۆی بەرکەوتنی بەردەوە بە سەختی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی بە بەرد لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بووە، “فازڵ مەلەکی” خەڵکی شاری جوانڕۆیە، کە قاچی ڕاستی بە سەختی بریندار بووە.

هەروەها ناسنامەی دوو کۆڵبەرەکەی دیکە، که پێشتر لەلایەن کۆلبەرنیوزەوە پشتڕاستکرابوونەوە، “سۆهەیب خەڵکی شاری جوانڕۆیە و “فواد کارگەر”، خێزاندارە و دانیشتووی شاری جوانڕۆیە.

ئەم دوو کۆڵبەرە بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بریندار بوون و باری تەندروستی فواد کارگەر کە لە بەشی چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ خەوێندرابوو، بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئەو جیرەخۆرانەی کە بازاڕگەرمی دەکەن بۆ گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکان، سبەی ڕۆژ شەرمەزاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبن.

ش فوریه 24 , 2024
کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی گاڵتەجاڕی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و مەجلیسی شارەزایان (خوبرەگان). بڕیاروایە ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممە ئەم نمایشە گاڵتەجاڕانەیە کە بێ گومان دەبێتە یەکێک لە بێ ڕەونەقترین”هەڵبژاردنەکان” لە تەواوی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا، سەرلەنوێ بێتەوە سەرشانۆ. هەر لە ئێستاوە بێ بایەخی و گرنگی پێنەدانی خەڵک […]

You May Like