سایین قەڵا؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

“ئارام ئوستادی” هاووڵاتی خەڵکی شاری سایین قەڵا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە سایین قەڵا دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیە “ئارام ئوستادی”یە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی “ئارام ئوستادی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجام دراوە. هەروەها بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئەنجام بووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیاری لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەسعود پزیشکیان یان بەڕێز جیکۆکی کوردستان

ی ژوئن 23 , 2024
نووسەر؛ زانا سەعیدزادە وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی لە نێو چیرۆکی مێژوویی ڕانەگەیەندراو، چیرۆکی سیخوڕێکی ئینگلیز بە ناوی “بەڕێز جیکۆک” لە باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئێران، چیرۆکێکی ئەزمووندەرە. ئەگەر ئەفسانە یان ڕاستی بێت. کەسێک کە زمانی خەڵکی ئەوێ بزانێت، گیان و ڕۆشنگەری ئەوان فێربووە و بە فێڵ هەوڵی ئامانجەکانی دەدات. […]

You May Like