بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی “نۆژین”، لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

ناوبراو لە پەڕەی ئینستاگرامی خۆی نووسیویەتی؛ پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی ۹ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی یەکساڵ زیندانییەکەم، ڕەوانەی زیندان کرام، پێنج ڕۆژ پێش ئێستا و لە ٤ی پووشپەڕ، پاش ئەوەی لە زیندانی ناوەندیی سنە بڕیار درا کە ئەو زیندانییانەی، کە کەمتر لە شەش مانگ حوکمیان ماوە، ئازاد بکرێن. ئەو بڕیارە لە زیندانی سنە جێبەجێ کراو و لە بەندی زیندانییانی سیاسیی، من و کەسێکی دیکە ئازاد کراین.