سەردەشت؛ کوشتنی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کاسبکارێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم گەنجە کاسبکارە کوردە بە ناسنامەی “کاوە ئەمجەدی نیا”، خەڵکی گوندی “گۆڕەشیری”، خەڵکی شاری سەردەشت خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە، لە نزیک گوندی “ساوان”ی شاری سەردەشت بە گولـلەی کڵاشینکۆفی سوپای پاسداران کوژرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی ڕاوەدوونانی ئەو کاسبکارە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدران ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردووە.

حکوومەتی فاشیستی کۆماری ئیسلامی کوردستانی بێبەش کردووە و کەشێکی پۆلیسی و ئەمنیەتی خوڵقاندووە و زیادبوونی هەژاری و کەلێنی چینایەتی هۆکاری سەرەکییە کە خەڵکی کوردستان ڕوو لە دیاردەکانی وەک کۆڵبەری دەکەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەڵبژاردنی گاڵتەجاڕانە و خەبات و داواکاری کرێکاران

چ فوریه 28 , 2024
دوازدەهەمین خولی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس و ئەو ناوەندەی کە خەڵک بەدروستی پێی دەڵێن مەجلیسی نووستوەکان، لە بازنەیەکدا کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە و لە لایەن حکوومەتی ئیسلامییەوە ناوی هەڵبژاردنی لێنراوە، له دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت که له ژێر گورزی قورسی بەشە جۆراوجۆرەکانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دایه. خەبات و تێکۆشانی […]

You May Like