سنە؛ گیان لەدەستدانی موزەفەر ساڵح نیا چالاکی کرێکاری

موزەفەر ساڵح نیا، لە چالاکانی ناسراو و ناوداری بزووتنەوەی کرێکاری کوردستان و ئێران و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئیتیحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

بەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، موزەفەر ساڵح نیا لە چالاکانی ناودار و ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری کوردستان و ئێران، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئیتیحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا. موزەفەر ساڵح نیا یەکێک لە ڕێبەرانی ناسراو و ناوداری بزووتنەوەی مەدەنی و کرێکاری کوردستان و ئێران بوو کە لە ماوەی ساڵانی دواییدا لەڕێگەی چالاکیەکانی کرێکاری و مەدەنییەوە چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و ئەشکەنجەدراوە. ئەم چالاکە و ڕێبەرە ناسراوەی بزووتنەوەی کرێکاری کوردستان چەندین جار بەهۆی بەرگریکردن لە مافەکانی کرێکاران و بزووتنەوەی کرێکاری لەلایەن دادگای شۆڕش مەحکووم کراوە و زیندانی کرابوو. ناوبراو لە کەمپینی نابۆ سێدارەدان، بزووتنەوەی کرێکاری و کارەکانی دیکە و چالاکیەکانی کۆمەڵایەتی و ناڕەزایەتی کە لە ماوەی دوو بۆ سێ دەیەی دواییدا لە سنە ئەنجام دراوە هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری نواندووە. موزەفەر ساڵح نیا لە ساڵی ١٣٦٥ بە ئەندامبوون لە ئیتیحادیەی پیشەسازیکاران دەستی بە چالاکیەکانی کرێکاری خۆی کردووە و چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کرا و دەستبەسەرکراوە. ناوبراو هەروەها لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ساڵانی ٦٧ و ٦٨ لە پاساژی عەرتی، ساڵۆنی تەختی و قوتابخانەی ڕەنجئاوەری سنە ئامادەییەکی چالاکی هەبووە. ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٥ بوو بە ئەندام لە ئیتیحادیەی کرێکارانی دوورخراوە و دوو ساڵ پاش ئەوە پەیوەست بوو بە ئیتیحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران و دواتریش بە ناوی دەستەی بەڕێوەبەری ئەم ئیتیحادیە هەڵبژێردرا و ڕۆڵی ڕێبەری ئەم ڕێکخراوەی لەئەستۆ گرت.

بێگومان لەدەستدانی ئەم ڕێبەرە ناودارە، زیانێکی گەورەی بۆ بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی شۆڕشی کوردستان دەبێت. لەم ڕێگەیەوە لەدەستدانی ئەم هاوڕێ ڕێبەرە و بەرگریکاری سەرسەختی بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی شۆڕشی کوردستان بە بنەماڵە و هاوڕێکانی سەرەخۆشی دەکەین و خۆمان لە خەمی دەستدانی ئەم چالاکە ناودارەی بزووتنەوەی کرێکاری بە بەشدار دەزانین.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

له‌ یادی ۴١مین ساڵی ئیعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ۵٩ لاو مێرمنداڵی شاری مهاباد

ش ژوئن 1 , 2024
ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی، كوردستانی شۆڕشگێڕ شایه‌دی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ جه‌نایا‌تی بێ ئه‌ژماری كۆماری  ئیسلامی بوو. ۴١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وه‌ها ڕۆژێكدا ۵٩ كه‌س له‌ خه‌باتكاران و لاوانی شاری «مهاباد» به‌ده‌ستی جه‌لادانی ڕژیمی ئیسلامی گولـله‌باران كران و له‌ گۆڕه‌ بێ‌ناو و نیشانه‌كاندا به‌خاک سپێردران.۴١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ رۆژی ١٢ی […]

You May Like