سەردەشت؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “کانی زەرد”ی ئەم شارە بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “کانی زەرد”ی سەردەشت کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە “ئیبراهیم ئیبراهیمی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “پاشبەرد” و دانیشتووی “نەڵاس”ی سەربە شاری سەردەشتە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە “لاقی ڕاست”ی برینداربووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ زاینی، بە گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ٣٤ کۆڵبەر واتا (١٣٪) کوژراون و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا (٨٧٪) برینداربوون.
لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٢٢٢ حاڵەت واتا (٨٢٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژراون و برینداربوون، ٢٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵ ٢٠٢٤ زاینی، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ زاینی، ئێمە شایەتی بەرزبوونەی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنوورری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕوانسەر؛ کەوتنە خوارەوە و برینداربوونی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا

س جولای 2 , 2024
کرێکارێکی تەمەن ٤٨ ساڵ، خەڵکی شاری ڕوانسەر لە کاتی کارکردندا لە بەرزایی “داربەستی کانزایی” کەوتە خوارەوە و برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناسنامەی “سابر محەمەدی” خێزاندار و تەمەن ٤٨ ساڵ، خەڵکی گوندی “حاجیاوا شانرەش”ی سەربە شاری ڕوانسەر لە کاتی کارکردندا لە بەرزایی “داربەستی کانزایی” […]

You May Like