پیرانشار؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە بەرزاییە سنوورییەکانی ناوچەی “دلاوان” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناسنامەی “مەولەد بی شیر” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییە سنوورییەکانی ناوچەی “دلاوان”ی سەر بە پیرانشار بریندار بوو.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بەمەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی +ڤیدیۆ

ج اکتبر 6 , 2023
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “بەستام”ی بەشی سەرشیو بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناسنامەی “فایەق عەلی محەممەدی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری بەستام لە […]

You May Like