ڕۆژی هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک کە کۆلبەرەکانی هەڵگرتبوو لە ناوچەی سەرشیوی سەقز، دوو کۆلبەر بریندار بوون و کۆلبەرێکی دیکە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ کە کۆلبێری هەڵگرتبوو لە ناوچەی سەرشیوی سەقز (رێگای مەریوان بەرەو سنووری بانە و دوئاب) وەرگەڕا و لە ئەنجامدا دوو کۆلبەر بریندار بوون و کۆلبەرێکی دیکەش گیانی لەدەستدا.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەسەر ڕووداوەکە و ڕەوشی تەندروستی بریندارەکان لەبەردەستدا نییە.