سەقز؛ دەرکردنی زیاتر لە ١٥٠ کرێکاری شارەوانی

زیاتر لە ١٥٠ کرێکاری شارەوانی سەقز کە لە بەشەکانی خزمەتگوزاری کاریان دەکرد لە کار دەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تەنیا چەند ڕۆژی ماوە بۆ یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ڕاپۆرتەکان دەربارەی دەرکردنی زیاتر لە ١٥٠ کرێکاری شارەوانی سەقز کە لە بەشەکانی خزمەتگوزاری کاریان دەکرد بڵاوبۆتەوە. ئەم هەنگاوە بە «کردارەکانی فشاری دەزگای دەستڕانەگەشتوو» ڕوویداوە.
کەناڵی تەلەگرامی «ئەنجومەنی کرێکاران و وەستاکانی بانە»، ژمارەی ئەم کرێکارانە بە ١٧٠ کرێکار ڕاگەیاندووە و لە نزیکبوونی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ئەوە «خەڵاتی سەیری شارەوانی سەقز بۆ کرێکارەکانی»  گوتووە و نوسیویەتی کە شارەوانی سەقز، بە سفرەی ١٧٠ کرێکاری زەحمەتکێشی ئەم شارەوانیە هێرشی کردووە و ئەوانی لە کارەکانیان دەرکراون. ئەم ئەنجومەنە لە بەردەوامیدا، هۆکاری ئەم هەنگاوە یان بە «گرژی و قەیرانی ناو ڕێکخراوەکە» ڕاگەیاندووە.
ئەم کرێکارانە بە ڕێکەوتنی ٨٧ ڕۆژە لە بەشەکانی شوێنی سەوزایی، جێبەجێکردن، پاسەوانی لەم کۆمەڵەیە سەرقاڵی کار بوون.
هەروەها ساڵانێکە کە دواکەوتن لە پێدانی مووچەی کرێکارانی شارەوانیەکان بە شێوەیەک گۆڕاوە. لە ماوەی مانگەکان و ساڵانی ئەم دواییە چەندین جار کرێکارانی شارەوانی لە شوێنی جیاوازی ئێران لە ناڕەزاییان بەم شێوەیە گردبوونەتەوە.
بەرپرسانی شارەوانیەکان، کەمبوونی سەرچاوەی دارایی بەهۆی کەمبوونی داهاتە کە هۆکاری پێنەدانی مووچەی کرێکارانە ڕاگەیەندراوە یان بەڵێندەریان بە بەرپرسی پێنەدانی مووچەی کرێکاران ناساندووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار

د آوریل 29 , 2024
وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی جیهانی کار (ILO )، دوێنێ یەکشەممە، ٢٨ی ئاوریل، بەرامبەر بە ٩ی گوڵان، ڕۆژی جیهانی ئەمنییەتی کار بوو. (ILO) ئەم ڕۆژەی لە ساڵی ٢٠٠٣دا بەو مەبەستە دەستنیشانکرد تا بارودۆخێکی ئەمنی کار دیاری بکات کە کرێکاران تیایدا بتوانن وێڕای پارێزراوبوونی کەرامەت […]

You May Like