کوردستان؛ دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سنە و کامێران

حسێن ساعدموچشی لە شاری کامێران و مستەفا زاهیرزهور لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی کامێران و سنە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حسێن ساعدموچشی هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران و مستەفا زاهیرزهور هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە بە شێوەی جیا لە شارەکانی خۆیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنیان و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ فوریه 15 , 2024
کۆڵبەران

You May Like