هیوا عەزیزپوور، ڕاهێنەر و وەرزشکاری خەڵکی سەقز، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە بزووتنەوە دژە حکوومەتییەکان” بە ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیم”، بە حەوت مانگ و پانزە ڕۆژ سزا دراوە٠