بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

“هێمن ئیبراهیم حەمزە و ئیدریس حاجی ڕەسوڵ پوور”، برای محەمەد حاجی ڕەسوڵ پوور لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێمن ئیبراهیم حەمزە خەڵکی گوندی “قرەگوڵ”ی سەربە شاری بۆکان و ئیدریس حاجی ڕەسوڵ پوور، برای محەمەد حاجی ڕەسوڵ پوور لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە چوونە ناو ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە، بەبێ بڕیاری دادگا ئەوانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستونەتەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

لە ڕەزبەری ١٤٠١، محەمەد حاجی ڕەسوڵ پوور کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەەتاسەرییەکانی ١٤٠١ دەستبەسەرکرابوو، دوای ماوەیەک و لە سەرماوەزی هەمان ساڵدا بەهۆی فشارەکانی لە کاتی دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانەی قولی پووری شاری بۆکان گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

«مەحمود عەبدی» و «ئیسماعیل کەرامەتی» هێشتا لە مەترسی ڕفاندن و تیرۆردان لەلایەن ڕژیم

ش مه 11 , 2024
«مەحمود عەبدی» و «ئیسماعیل کەرامەتی» دوو لە بەشداربووانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان، دوای جێهێشتنی ئێران، هێشتا لە مەترسی هەڕەشە و ڕفاندن و تیرۆر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز «مەحمود عەبدی» تەمەن ٤٤ ساڵ و یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان لە ٢٨ی خەزەڵوەری […]

You May Like