پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی دووەم کۆڵبەری بریندار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود

شەوی ڕابردوو ٢ی ڕەشەممەی ،١٤٠٢ لە بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود، سێ کۆڵبەر بریندار بوون، کە ناسنامەی دوو کەسیان بۆ کۆلبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، سێ کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە سەختی بریندار بوون و کە بارودۆخی یەکێکیان ناجێگیر ڕاگەیاندراوە.

ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرە بریندارانە “سۆهەیب” خەڵکی شاری جوانڕۆ و ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکەی دیکە بە ناوی “فواد کاریگەر”، خێزاندار و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، ڕاگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە “فواد کاریگەر” ئێستا لە بەشی چاودێری تایبەتی (چڕ)ی نەخۆشخانەی ئەم شارەیە و باری تەندروستی نالەبارە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ناسنامەی سێیەم کۆڵبەری بریندار دەست نەکەوتووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ بەرز راگرتنی یادی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لەلایەن مامۆستایان و چالاکانی سەندیکا

ج فوریه 23 , 2024
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، مامۆستایان و چالاکانی سەندیکای مەریوان بە چالاکییەکی سیمبولیک ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیان بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مامۆستایان و چالاکانی سەندیکای مەریوان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییەوە لە ڕێگای “مەیدانی بێسارانی” بەرەو دەریاچەی زرێبار بە پلاکاردەوە ڕێپێوانیان کرد. چالاکانی سەندیکای مەریوان هەڵگری پلاکاردگەلێک بوون کە […]

You May Like