یوسف حاجی خۆش، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، یوسف حاجی خۆش لە زیندانی شنۆ ئازادکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادبوونی ناوبراو بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن ئەنجام دراوە.
ئەم هاووڵاتییە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو. ناوبراو پاش تەواوبوونی پرۆسەی دادگا لە یەکێک لە زیندانە ئەمنییەکانی ورمێ بۆ زیندانی شنۆ گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
یوسف حاجی خۆش، خەڵکی گوندی «کۆنە قەڵا»ی سەربە شاری شنۆیە.