مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەری و بێ ئاگایی لە چارەنووسی ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندیشە

ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندیشە، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٩ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیان، هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە. بێ ئاگایی لە بارودۆخی ئەو هاووڵاتیانە لەگەڵ بوونی نەخۆشی دڵی ئەشکان فەهیم بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانی بنەماڵەکانیان لە بارەی باری تەندروستی ئەو دوو هاووڵاتییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندیشە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە. بێ ئاگایی لە بارودۆخی ئەو هاووڵاتیانە، بە لەبەرچاوگرتنی نەخۆشی دڵی ئەشکان فەهیم، نیگەرانی بنەماڵەکانیان لە بارەی تەندروستی ئەو دوو هاووڵاتییە زیاتر کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەشکان فەهیم نەخۆشی دڵی هەیە و پێش دەستگیرکردنی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە چارەسەری بۆ دەکرا. هەروەها دەگوترێت لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان فایلە پزیشکییەکانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندیشە لە ماڵی تایبەتی خۆیان لە گۆڕەپانی ئیستقلالی ئەم شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهابادەوە، بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ مانگرتنی دوکاندارەکانی کۆمەڵگەی بازرگانی خورشیدی زرێبار

پ اکتبر 5 , 2023
سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوکاندارەکانی کۆمەڵگەی بازرگانی خورشیدی زرێبار لە شاری مەریوان مانیان گرت و لە ناڕەزایەتی بە ناکارامەیی بەڕێوەبردنی ئەم کۆمپلێکسە ئامادە نەبوون دوکانەکانیان بکەنەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوکاندارەکانی کۆمەڵگەی بازرگانی خورشیدی زرێبار مانیان گرت و ئامادە نەبوون دوکانەکانیان بکەنەوە وەک […]

You May Like