شنۆ؛ ئازادی سێ هاووڵاتی بە دانانی بارمتە لە گرتوخانە

“سابیر زولقەرنەین”، “محەمەد ڕەسوڵ پوور” و “کەمال عوقابی” هاووڵاتیانی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی ئەم شارە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “سابیر زولقەرنەین”، “محەمەد ڕەسوڵ پوور” و “کەمال عوقابی” لە گرتوخانەی شنۆ ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی “محەمەد ڕەسوڵ پوور” بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن و ئازادی “کەمال عوقابی” و “سابیر زولقەرنەین” بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بۆ هەر یەکێکیان، ئەنجامدراوە.

“سابیر زولقەرنەین” خەڵکی گوندی “حەسەن نوران”، “محەمەد ڕەسوڵ پوور” کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی “کۆنەقەڵا” و “کەمال عوقابی” کوڕی حسێن و خەڵکی گوندی “باڵاگیر”ی سەربە شاری شنۆ بە شێوەیەکی جیاجیا لە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکراون.

ئەم هاووڵاتیانە پاش تەواوبوونی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتوخانە ئەمنیەکان بۆ گرتوخانەی شنۆ گواسترابوونەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕاگەیەندراوی ژمارە نۆزدەی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

د جولای 15 , 2024
کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سەقز، کە لە ٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ بۆ بەردەوامیدانی پرۆسەی دەرمان مۆڵەتی چارەسەری پێدرابوو، لە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەهۆی کێشەی دڵەوە “کۆبوونەوەی شلە لە دەوروبەری دڵ و سی”ەکان، لە نەخۆشخانەی “ڕەجایی” شاری تاران نەشتەرگەری بۆ کرا، بەداخەوە پاش نەشتەرگەری، شلەی […]

You May Like