▪️ پیرانشار؛ دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرە وونبووەکە دوای دوو ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوونی

تەرمی “سەعید سلۆسی”، کۆڵبەری وونبووی خەڵکی شاری پیرانشار، دوای دوو ڕۆژ گەڕان و پشکنین دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناسنامەی “سەید سلوسی” ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە کاتی کۆڵبەریدا لە گروپەکەی دیکەی کۆڵبەران جیاببۆوە و بێسەروشوێن ببوو. دوای دوو ڕۆژ گەڕان بە هاوکاری هاووڵاتیان، دواجار لە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەژەلێوەی ١٤٠٣، تەرمی ئەم کۆڵبەرە گیانبەختکردووە دۆزرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە بەهۆی سەرمابردوویەوە گیانی لەدەستداوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی کۆڵبەرانی دەستبەسەرکراو لەلایەن حرس الحدود

پ مارس 28 , 2024
دوازدە کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) لە هێڵی سنووری نەوسوود و “بیارە”ی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) دوازدە کۆڵبەریان لە سنووری “بیارە”یی هەرێمی کوردستان و نەوسوود دەستبەسەرکردووە.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە: “ئەنسار مەحمودی”، […]

بابەتی پەیوەندیدار