شنۆ؛ ئازادی عەبدولکەریم کاکۆڵ لە زیندان

عەبدولکەریم کاکۆڵ، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ پاش کۆتایی هاتنی ماوەی ٩ مانگی زیندانییەکەی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عەبدولکەریم کاکۆڵ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە کۆتایی هاتنی ماوەی مەحکوومیەتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. ناوبراو لە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ ڕەشەمەی ١٤٠٣، پاش بانگهێشتی بۆ لقی حوکمەکانی دادگای گشتی و شۆڕشی شنۆ دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە. ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن” لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر “مەهدی ڕەزایی” بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا کە ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بۆ ٩ مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.

یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢، عەبدولکەریم کاکۆڵ بە لێدان و ئەشکەنجە لە ماڵەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سوپا لە ورمێ گواسترابۆوە. لە کۆتاییدا پاش مانگێک لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئیتلاعاتی سوپا لە ورمێ بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی جەنگی

س ژوئن 18 , 2024
“هادی غونچەدۆست” هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی جەنگی گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “هادی غونچەدۆست” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “زەلێ”ی سەربە شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی جەنگی گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی “سەڵاحەدینی ئەیوبی” لە […]

You May Like