سەقز؛ سزادانی سەفا عایلی خاڵۆی ژینا ئەمینی بە پێنج ساڵ و ٤ مانگ بەندکران

سەفا عایلی خاڵی زینا ئەمینی لەلایەن دادگەی شۆڕشی ئیسلامی سەقز بە ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران سزادرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سەفا عایلی هاوڵاتی ٣٠ ساڵەی خەڵکی سەقز و خاڵۆی ژینا ئەمینی ، لەلایەن لقی یەکی دادگەی شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی “بەشداری لە پێکهاتە و هاوپەیمانی دژ بە ئاسایشی وڵات” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری سزا درا، هەروەها بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕژێم” بۆ ماوەی ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ سزا درا، بە تۆمەتی “سووکایەتی بە ڕێبەری”
١٥ مانگ و ١ ڕۆژ سزا درا، بە کۆی گشتی ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەی دەرچوون لە وڵات وەک زیادە سزا درا.

بەپێی بە ماددەی ١٣٤ لە یاسای سزادانی ئیسلامی، توندترین سزای سەفا عایلی واتە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بە ڕۆژانی پێشووی دەستگیری جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی بڕیارەکە و مادەی حەوتەمی یاسای سزادانی زیندانی ١٣٩٩، یەک لەسەر سێی سزای توند بۆ ماوەی ٣ ساڵ ڕاگیراوە. بەڵام ئەمه بە مەبەستی بێ پەیوەندی لەگەڵ دەستبەسەرکراوان له ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی له سەقز و خۆناساندنی مانگانە بە ئیتلاعات و هەروەها تێپەڕانی سێ خولی پەروەردە و ڕەوشتی و ئایینی. لە بەشێکی دیکەدا، سەفا عایلی فەرمانی پێکرابوو کە ژیاننامەی یەکێک لە هێزەکانی ڕژێم لە سەردەمی بزووتنەوەی شۆڕشی ژینادا کوژرا، لێکدانەوەی کەسی خۆی بۆ کتێبی مەعنون (ژیاننامەی نووسراو) و بۆ ئەوەی لە وتارێکدا بیخاتە ڕوو بۆ سەپاندنی سزاکان و بڵاوکردنەوەی دەنگی لە یەکێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە سەقز سزا دراوە.

سەفا عایلی، سێشەممە ١٤ خەرمانانی ١٤٠٢ بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و دواتر لە سێشەممە ٢٥ ڕەزبەری ١٤٠٢ دوای ٤٢ ڕۆژ دەستبەسەرکران،بە کەفالەتی یەک ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کرا

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆئ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

د فوریه 12 , 2024
سەیوان سەحیحی گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرابی ئەم شارە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرداب – بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “سەیوان […]

You May Like