بۆکان؛ دەستگیرکردنی قارەمان لوتفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

قارەمان لوتفی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، قارەمان لوتفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم هاوڵاتییە به تاوانی پشتیوانی له مانگرتنی سەرتاسەری له ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەرکراوه.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادبوونی ئومێد ئەسەدی بە دانانی کەفالەت

ی اکتبر 1 , 2023
ئومێد ئەسەدی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئومێد ئەسەدی، چالاکی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی شاری سنە، پاش ١٨ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی دانیشتنەکان لە زیندان […]

You May Like