شنۆ؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، لوقمان حاجی خۆش، ٤٠ ساڵ تەمەن، خێزاندارە و خەڵکی گوندی «کۆنە قەڵا»ی سەربە شاری شنۆ، ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە چارەنووسی لوقمان حاجی خۆش کە بەشێوەی پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بانگهێشت و دواتر دەستبەسەرکراوە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی، بانگهێشت و دەستەبەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ ئازادی سابیر ئیبراهیمی بە دانانی بارمتە

ی مه 12 , 2024
“سابیر ئیبراهیمی” بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەن و بەشێوەی کاتی و تا کاتی کۆتایهاتنی پرۆسەی دادگا لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣، سابیر ئیبراهیمی هاووڵاتی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی «ئەلکاوێ»ی سەربە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەن بە شێوەی کاتی […]

You May Like