مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و نەبوونی زانیاری لەسەر یەدوڵڵا نادری، چالاکی سیاسی

“یەدوڵڵا نادری”، چالاکی سیاسی، ماوەی ٤٥ ڕۆژە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “یەدوڵڵا نادری”، چالاکی سیاسی خەڵکی شاری مەریوان، لە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و تا ئێستاش ناوەندە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە بەدواداچوون بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر چارەنووسی کردووە.

پێشتر کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکدا بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵی بێ ئەنجامی بنەماڵەکەی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپا لەسەر چارەنووسی ناوبراو ڕاگەیاندبوو.

بە لەبەرچاوگرتنی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی “یەدوڵڵا نادری” لەلایەن ڕێژیمەوە، پێدەچێت لەژێر ئەشکەنجەی توندی دەزگا ئەمنییەکاندا بێت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ نوامبر 30 , 2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “کارۆ تەجروبەکار” خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەربۆ […]

You May Like