قەزوین؛ دەستنیشانکردنی زیاتر لە ٢٩٠ منداڵی کار

بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی هەرێمی قەزوین، لە دەستنیشانکردن و پێشوازی لە ٢٩٩ منداڵی کار لە ناوەندەکانی پاراستن لە سەرەتای ١٤٠٢ تا نێوەندی گوڵانی ساڵی پار ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتن لە هێرانا، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی هەرێمی قەزوین لە دیاریکران و پێشوازی ٢٩٩ منداڵی کار لە ناوەندەکانی پاراستن ڕاگەیاند.

عەلی دەهباشی لەم بارەیەوە گوتی؛ (لە ساڵی ڕابردوو ٢٨٥ منداڵی کار دیاریکراون کە لەنێو ئەم منداڵانە ٩٤ منداڵی کار لە ناوەندەکانی شەوانەڕۆژی و ١٩١ منداڵی کار لە ناوەندەکانی ڕۆژانەی پاراستنن). ناوبراو گوتیشی؛ تا نێوەندی گوڵانی ساڵی ڕابردوو لە ناوەندەکانی شەوانەڕۆژی ٤ منداڵ و لە ناوەندەکانی ڕۆژانەی پاراستنی پەروەردە ١٠ کەس دەستنیشان و پێشوازیکران.

بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی ڕایگەیاند لە نێوان ٦٠ تا ٨٠ لەسەد ئێرانی نین بە تایبەت سەربە وڵاتی ئەفغانستانن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم منداڵانە بەهۆی نەبوونی کارتی ئیقامە کێشەیان بۆ دروست بووە، لەم ڕووەوە پشکنینی ڕەگەزنامەی منداڵەکە کاریگەری دەبێت لە ڕێکخستنیاندا، وە ڕاگەیاندنی ناسنامەی منداڵ بە گرتنی وێنەی چاو ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی تۆمارکردنی زانیاری دووبارە، بە وەرگرتنی گەرەنتی نیشتمانی ئەم ڕێکخراوە دابین دەکرێت.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی خوێندكارانی ئەمریكا،  "نا" بۆ جەنگ و زیاتریش

س مه 14 , 2024
نوسەر: كارزان عەزیز ناڕەزایەتیی خوێندكاران لەناو زانكۆكاندا دیاردەیەكی نوێ نییە و بگرە نەریتێكی چەندین سەدەییە. بۆ نموونە، دەگوترێت یەكەم ناڕەزایەتیی لەم جۆرە لە ساڵی ١٢٠٩ لە زانكۆی ئۆكسفۆرد ئەنجامدراوە. ئازادیی ڕادەڕبڕین و خەباتكردن لەپێناو گۆڕانی كۆمەڵایەتییدا پرسی جەوهەریین لەبەرئەوەی خوێندكاران لەناو زانكۆكاندا، نەك لەبەر خودی زانكۆكان، بەڵكو وەك نەوەی نوێ […]

You May Like