بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

“ڕەشید ڕەحیمی، شەهرام نانەوا و زاهیر” سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ناسنامەی ئەم سێ هاووڵاتییە «ڕەشید ڕەحیمی، شەهرام نانەوا و زاهیر» بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراوەتەوە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتیانەیان دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

ج مه 10 , 2024
“هێمن ئیبراهیم حەمزە و ئیدریس حاجی ڕەسوڵ پوور”، برای محەمەد حاجی ڕەسوڵ پوور لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێمن ئیبراهیم حەمزە خەڵکی گوندی “قرەگوڵ”ی سەربە شاری بۆکان و ئیدریس حاجی ڕەسوڵ پوور، برای […]

You May Like