میاندواو؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی و نادیاری ٢ هاوڵاتی

ئومێد ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری میاندواو بە تێپەڕینی ٢٧ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا دەستبەسەرن و نادیارن.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید ڕۆستەمی ٣٠ ساڵ تەمەن و فەرزین ڕۆستەمی ٢٢ ساڵ تەمەن، ٢ هاوڵاتی خەڵکی گوندی «عەسگەراوا» سەربە شاری میاندواو سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٢٧ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا دەستبەسەرن و نادیارن. بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری لە دۆخی ئەم ٢ هاوڵاتیە نیگەرانیەکانی خێزانەکانیانی زیاتر کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە پەیوەندە بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی لە کوردستان.

ئومێد ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی ڕۆژی یەکشەمە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری میاندواو بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

خەباتی ژنانی کورد لە فێمینیزم و ناسیۆنالیزم

ی مه 19 , 2024
نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی پەرتوکی نوێی چارەساز شەهرزاد موجاب بە ناوی “ژنانی کورد، لە دڵی ململانێی مێژوویی نێوان فێمینیزم و نەتەوەگەری” بڵاوکراوە. بە گوتەی شەهرزاد موجاب، “ستەمی نەتەوەیی دڕندانە بەسەر کورددا دەکرێت کە ستەمی ڕەگەزی و چینایەتی دروستکرد”. چارەساز شەهرزاد موجاب ئاشنایە بۆ توێژەران و خوێنەرانی توێژینەوەکانی ژنان؛ ساڵانێک چالاکی لە […]

You May Like