سەقز؛ دەستگیرکردنی پێنج هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و لە ماوەی دەستبەسەرە بەربڵاوەکانی ئەم دواییەدا، پێنج هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە ماوەی دەستبەسەرە بەربڵاوەکانی ئەم دواییەدا، شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسڵی، ئازاد مورادیان، ئەفخەم مورادیان و سامان پاشایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەت و شوێنی دەستبەسەرکردنی ئەو پێنج هاووڵاتییە نییە.

وێنەکە لەلای ڕاستەوە: کامیاب ئەسڵی، ئەفخەم مورادیان، سامان پاشایی، شاهۆ ساڵحی و ئازاد مورادیان

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ هاشم ساعدی باوکی سارینا ساعدی بە زیندانیکردن و شەلاق لێدان سزای بەسەردا سەپێندرا

س جولای 4 , 2023
هاشم ساعدی، باوکی سارینا ساعدی تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی زینا لە شاری سنە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە شەش مانگ و نیو زیندان و ٤٠ شەلاق مەحکووم کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ لە ئاگادارییەکدا، کاک هاشم ساعدی باوکی سارینا […]

You May Like