نەوسود؛ برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنوور

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە هێڵی سنووری نەوسود، منداڵێکی کۆڵبەر برینداربوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، “سۆران دانش‌مێهر” خەڵکی گوندی دێشەی شاری پاوە، بە گوللەی  کڵاشینکۆفی پاسەوانی سنووری ڕژێم قاچی برینداربووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری لە ساڵی ٢٠٢٣ زایینی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکران، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی ڕژێم، بەفربارین و بەستەڵەک گیانیان لەدەستداوە، هەنگاونان بەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی دیکە کوژران و بریندارن. لەم کۆی گشتییە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندارن، لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆلبەر کە کوژران و بریندارن، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. هەروەها ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ کوژرانی دووەم کۆڵبەر لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

چ ژانویه 10 , 2024
میرزا ئەحمەدی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆئ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “زڵە”ی شاری بانە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە ٢٠ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی “زڵە” ی شاری بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]

You May Like