میاندواو؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێک و برینداربوونی منداڵێکی کرێکار

لە کاتی ئەنجامدانی کاری بیناسازی لە بینایەکی دوو نهۆمی لە شاری میاندواو، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و منداڵێکی کرێکاری دیکەش برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی ڕووداوێک لە شوێنی کار، لە ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کرێکارێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناسنامەی “موتەلیب قادری”، خەڵکی گوندی “شیناوا” گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی منداڵیش بە ناسنامەی “سانیار قادری”، تەمەن ١٧ ساڵ و کوڕی “موتەلیب قادری”، کە بە ناونیشانی منداڵی کار لەم پرۆژەیە سەرقاڵی کارکردن بوو، بە سەختی برینداربوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

لەم ڕووداوەدا لە کاتی ئەنجامدانی کاری بیناسازی لە بینایەکی دوو نهۆمی لە شاری میاندواو ڕوویدا. بەداخەوە، “موتەلیب قادری” خەڵکی گوندی “شیناوا”، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزکەرەوە گیانی لەدەستداوە و ڕاپۆرتەکان دەربارەی باری تەندروستی “سانیار قادری” دەڵێن کە باری جەستەیی ناوبراو ناجێگیرە.

جێگای ئاماژەیە، کە بە گشتی لە ساڵی ١٤٠٢دا لە ڕووداوەکانی کاردا، ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستداوە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو کە ژمارەی گیانلەدەستدان ١٩٠٠ کەس بوو، بە ڕێژەی ١١.٣ لە سەد زیادی کردووە.
ئێران لە بواری پابەندبوون بە پرسەکانی سەلامەتی کار لە نێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە، ئەمەش پلەیەکی زۆر نزمە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان

س مه 28 , 2024
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی گەنج کوژراوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە “سینا […]

You May Like