هاوڵاتییەکی شاری مەریوان دوای هەفتەیەک لە دەستبەسرکرانی، هێشتا لە فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2024/02/IMG_20240220_195154_227.jpg)
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، حامد ئەمینی هاوڵاتی شاری مەریوان کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو، هەتا ئێستا بە بێ ڕوونبوونی چارەنووسی دەستبەسەرە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئەم هاوڵاتییە خەڵکی گوندی “ساوسلێمان” خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە و لە گوندی “لەنجاوا” لە شاری مەریوان نیشتەجێیە.
شایانی باسە تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە